گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پنتاگۆن ڤیدیۆى تێکردنى سوتەمەنى لە فڕۆکەیەک بەئاسمانەوە بڵاوکردەوە 

2021.07.26 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
پنتاگۆن ڤیدیۆى تێکردنى سوتەمەنى لە فڕۆکەیەک بەئاسمانەوە بڵاوکردەوە 

ناس کورد- 

پنتاگۆن لەپڕۆسەیەکى دەگمەندا نمایشى فڕۆکەى (بۆێنگ ئەى 4 بى) ئەنجامدا کە ئەو فڕۆکەیەش بەئاسمانەوە و لەکاتى فڕیندا دەتوانرێت سوتەمەنى تێ بکرێت و هەروەها ناوەندى کۆنترۆڵکردنە و بە فڕۆکەى "يوم القيامة" ناسراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جۆن کێربى وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا (26ى تەموزى 2021) لەتوێتێکیدا کە لەهەژمارى تویتەرەکەى بڵاوى کردووەتەوە ڕایگەیاندووە" هەرگیز بەئاسمانەوە بەنزین مەکەرە فڕۆکەى بۆێنگ ئاى 4 ەوە، ئەى خودایە چ بەهرەیەکى پێویستە، ئەو تیمەش گەشتێکى خۆشیان کرد".

 

وتەبێژەکەى پنتاگۆن سوپاسى فڕۆکەوانەکانى کرد و گرتەیەکى کورتى ڤیدیۆى پڕۆسەى بەنزین تێکردنى فڕۆکەکەشى لەئاسمانەوە بڵاو کردەوە.

 

ئەو توێتەش لەدواى تێپەڕینى 9 خولەک هات بەسەر بڵاوکردنەوەى هەواڵى دروستکردنى فڕۆکەى  جۆرى "يوم القيامة" لەڕووسیا لەسەر بنکەى "إل – 96 – 400 إم" کە هەڵگرى ناوى زەڤینۆ -3ئێس "ە

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، فڕۆکەکانى "يوم القيامة" تایبەت بەچاودێرى فڕۆکەوانى باڵاى وڵات و هەروەها ئاڕاستەکردنى هێزە چەکدارەکان لەکاتى هێرشبردن بۆ ژێرخانەکانى زەوى و هەروەها هێرشى مانگە دەستکردەکان و ئەو جۆرە فڕۆکەیەش توانایەکى باشى هەیە لەبەنزین کردن و هەڵگرتنى چەند سەرنشینێکى سەربازى هەیە.