گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە فەرمی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم داوای کەرەنتینەی گشتی دەکات

2021.07.26 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
بە فەرمی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم داوای کەرەنتینەی گشتی دەکات

 ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی کۆبووەوە و چەند پێشنیازێکی بۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کرد، یەکەمیان کەرەنتینەی گشتییە بۆماوەی نزیکەی 10 ڕۆژ و دووەمیان کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانە، بریکاری وەزارەتەکەش دەڵێت، سبەینێ لەوبارەیەوە بڕیاردەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەموزی 2021، ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بەمەبەستی دەرکردنی چەند پێشنیاز و ڕاسپاردەیەک تایبەت بە دۆخی کۆرۆنا لە هەرێم کۆبووەوە.

 

لەدوای کۆبوونەوەکە، د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارتی تەندروستیی هەرێم بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا چەند پێشنیازێکمان ئامادەکرد و ئاڕاستەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای دەکەین، کە یەکەمیان ڕاگەیاندنی کەرەنتینەی گشتییە بۆ ماوەی هەفتەیەک تا 10 ڕۆژ."

 

وتیشی، "ئەگەر ئەوەش نەکرا، پێشنیازی دووەم ئەوەیە کە هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان ڕابگیرێت و دەوامی فەرمانگەکانیش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە کە تەنها ئەوەندە فەرمانبەری لێبێت کە کاروباری هاووڵاتیان ڕایی بکرێت، واتە بەگشتی هاتوچۆ و تێکەڵاوی کەمبکرێتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێکی دیکە لە پلانەکان ئەوەیە کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا رێژەی دابینکردنی ڤاکسینەکان بۆ دوو هێند و سێ هێندە زیاد دەبێت و  پلان و بەرنامەمان بۆ ئەوە هەیە، هەروەها زیادکردنی سەنتەرەکانی کوتان ئەوەش بۆ ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان."

 

بریکاری وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەکرد، " دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گەیشتووەیە بەرزترین ئاست و بەگوێرەی ئامارەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە 100 پشکنین 20 کەسیان توشی ڤایرۆسەکە بوون و پێشبینیش دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرزتریش بێتەوە."