گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى بازرگانى عێراق لەبارەى دابەشکردنى سەبەتەى خۆراک بەسەر هاوڵاتیان

2021.07.26 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى بازرگانى عێراق لەبارەى دابەشکردنى سەبەتەى خۆراک بەسەر هاوڵاتیان

ناس کورد-

وەزارەتى بازرگانى عێراق ڕایگەیاند، لەماوەى دوو هەفتە سەرکەوتو بوون لە دابەشکردنى خۆراک بەسەر 60%ى دانیشتوانى شارەکاندا لەنێویاندا بەغدا و چەند پارێزگایەکى ترى عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەنون، وتەبێژى وەزارەتى بازرگانى عێراق (26ى تەموزى 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان بایەخى لەپێشینە دەدات بە دۆسیەى خۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان کە خەڵکێکى زۆر پشتیان پێ بەستووە بۆ خۆراکى مانگانەیان.

 

وتوشیەتى، پڕۆژەى سەبەتەی خۆراکى بۆ بەرەو پێشبردن و هەروەها پتەوکردنە لەپێناو گەرەنتى بەردەوامى دابەشکردنى بەشە خۆراکى مانگانە بەتایبەت دواى زیادکردنى چەند خۆراکێکى نوێ.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو خۆراکانەى کە لەچوارچێوەى سەبەتەکەدا دابەش دەکرێن برنج و شەکر و زەیت و پاقلەمەنی و دۆشاوى تەماتەیە.

 

پێشتر نەوزاد کامیل بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، نیوەى زیاترى پشکى هەرێم لەو خۆراکانە گەیشتووە و کە لەحەوت خۆراکى سەرەکى پێکدێت.  

  

وتیشى لەئێستادا دەست بە دابەشکردنى برنج کراوە، خۆراکەکانى تر کە لە حەوت ماددە پێکدێت 50%ى گەیشتووەتە هەرێم و لەچەند رۆژى داهاتوودا دەست بەدابەشکردنى دەکرێت.  

  

نەوزاد کامیل باسى لەوەشکرد، بۆ بابەتى پاقلەمەنییەکان کە لە نیسک و نۆک و فاسۆلیا پێکهاتووە، هەر کەسێک دەتوانێت یەک خۆراکیان وەربگرێت، یاخود خێزانێک کە لەچەند کەسێک پێکدێن هەر یەکەیان جۆرێکیان وەربگرێت کە بڕەکەى یەک کیلۆ گرامە.  

  

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەدوو مانگى رابردوودا بڕیاریدا گۆڕانکاریی لەبەشە خۆراکدا بکات و ماددەکان بۆ حەوت خۆراک بەرزبکاتەوە بەم شێوەیە:  

  

(3) سێ کیلۆ برنج بۆ هەرکەسێک  

(1) یەک کیلۆ شەکر بۆ هەرکەسێک  

(400) چوارسەد غرام دۆشاو بۆ هەر کەسێک  

(1) یەک کیلۆ پاقلە مەنی بۆ هەر کەسێک.  

(1) یەک لتر زەیت بۆ هەرکەسێک