گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دوو خوشک لەلایەن هاوسەری یەکێکیانەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژران

2021.07.26 - 11:30
App store icon Play store icon Play store icon
دوو خوشک لەلایەن هاوسەری یەکێکیانەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژران

 ناس کورد-

دوو خوشکی خەڵکی سنە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بە دەستی هاوسەری یەکێکیان کوژران و تائێستاش بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (دووشەممە 26ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە یەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی حاجیاوای ژووری شاری سنە دوو خوشک بە ناوەکانی "بەیان مورادی" و "سەحەر مورادی" لەلایەن هاوسەری بەیان درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژران.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەیان مورادی ماوەی چەند مانگ بوو کە بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی گەڕابوویەوە ماڵی باوکی و ڕۆژی ڕووداوەکە هاوسەرەکەی لەگەڵی بووەتە دەمەقاڵێی و دواتر بە چەکی کەڵاشینکۆف سەرەتا سەحەر و دواتر بەیانی کوشتووە و هەڵهاتووە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دوای ئەوەی بەیان  و هاوسەرەکەی بووەتە دەمەقاڵەیان سەحەر ناوبژیوانی کردووە، بەڵام بکوژەکە چووە لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی چەکەکەی هێناوە و تەقەی لێ کردوون."

 

بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە، بەیان مورادی دایکی دوو منداڵ و سەحەر مورادیش دایکی منداڵێکە، هێشتاش بکوژەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراوە.