گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئیدریس دەچوو بەدوای دایکیدا بەڵام ئۆتۆمبێلێک لێیدا و جێیهێشت

2021.07.26 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئیدریس دەچوو بەدوای دایکیدا بەڵام ئۆتۆمبێلێک لێیدا و جێیهێشت

ناس کورد-

گەنجیکی ناحیەی حاجیاوای سنوری ڕاپەڕین، دوای ئەوەی دەچێت بەدوای دایکیدا تا لە ماڵی نەنکییەوە بیباتەوە ماڵەوە، بەڵام لە ڕێگا ئۆتۆمبێلێک لێی دەدات و هەڵدێت، لەئێستاشدا گەنجەکە دۆخی تەندروستیی خراپە و گوازراوەتەوە بۆ سلێمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، "درەنگانی شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW گەنجێکی تەمەن 22 ساڵی لەناحیەی ژاراوە شێلاوە و لە ئەنجامدا بەسەختی بریندار بوو.

 

گەنجەکە ناوی ئیدریس محەمەدە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکراوە بۆ سلێمانی، بەوتەی پۆلیسی ڕاپەڕینیش، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدوای ڕووداوەکە هەڵهاتووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوتەی کەسێکی نزیک لە بریندارەکە، "ناوبراو خەڵکی حاجیاوایە، هاتووە بۆ ژاراوە تا دایکی لەگەڵ خۆی بباتەوە کە لەماڵی نەنکی بووە، بەڵام ئەو ڕووداوەی بەسەر هاتووە".

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " لەئێستادا هێزەکانمان دەستیان بەلێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ کراوەتەوە."