گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆشکى سپى؛کازمى و جۆ بایدن کۆدەبنەوە

2021.07.26 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
کۆشکى سپى؛کازمى و جۆ بایدن کۆدەبنەوە

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ (دووشەممە) لە کۆشکى سپى لەگەڵ سەرۆکى ئەمەریکا کۆدەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى (26ى تەموزى 2021) بڵاوى کردەوە "سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ (دووشەممە) مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆشکى سپى لەگەڵ جۆ بایدن کۆدەبێتەوە".

 

بەگوێرەى رۆژنامەکە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانى ئەمەریکا و عێراق دەکەن لە بوارە جیاوازەکان و تاوتوێى ئەو دۆسیانە دەکەن کە جێى بایەخى هەردوولان.

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق گەیشتە واشنتنى پایتەختى ئەمریکا، بۆ دەستپێکردنى قۆناغى کۆتایی گفتوگۆى ستراتیژى هەردوو وڵات. 

 

سەردانەکەى کازمى چەند رۆژێک دەخایەنێت و تێیدا لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە پەیوەندییەکانى عێراق و ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکان تاوتوێ دەکات.

 

کازمى پێش بەڕێکەوتنى بۆ ئەمریکا رایگەیاند، سەردانەکەى لە چوارچێوەى هەوڵەکانى عێراقدایە بۆ بنیاتنانى پەیوەندییەکى بەتین لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەماى رێزگرتن و هاریکاریی لە بوارە جیاجیاکان.

 

لەمیانەى سەردانى وەفدى عێراق بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، پێشتر فوئاد حسێن گەیشتە ئەو وڵاتە وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانەکەى کازمى و دەستپێکردنى گفتوگۆى ستراتیژى لەگەڵ ئەو وڵاتە.   

 

بەپێى زانیاریەکانیش، هەردوولا لەسەر مەلەفى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا ڕێکدەکەون و بڕیارە دواتر بەیاننامەیەکى هاوبەش دەربکرێت و تێیدا ئەوە ئاشکرا بکرێت کە تا کۆتایى ئەمساڵ ئەرکى هێزە شەڕکەرەکانى ئەمریکا لە عێراق کۆتایى دێت.   

 

جين ساكى، وتەبێژى کۆشکى سپى (23ى تەموزى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەدا، ڕۆژى دووشەممە 26ى تەموزى 2021 جۆ بایدن سەرۆکى ولایەتە یەکگترووەکانى ئەمریکا لە کۆشکى سپى پێشواى لە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات.   

 

ئاماژەى بەوەشداوە، بابەتى گفتوگۆکان بریتین لە هاوبەشیى ستراتیژى نێوان هەردوو وڵات، هەروەها باس لە چەندین مەلەفى تریش دەکرێت، وەک پەروەردە و فێرکردن، ئابوریى، وزە و کلتور هاریکارى هەردوو وڵات بۆ بەزاندنى ڕێکخراوى داعش.