کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ڕۆژنامەیەکی ئیسڕائیلی ڕەخنە لە لێدوانەکانی ئەمدواییەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەگرێت لەبارەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی و دەڵێت: وڵاتێكی كوردی ھیچ كاتێك ناتوانێت وەك ئەڵمانیا دۆخی رۆژھەلاتی ناوەڕاست تێكبدات. . ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2019، لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: حكومەتی ئەوكاتەی ئەڵمانیا پشتیوانی سەدام حوسێین بووە کە چەكی كیمایی بەدەستھێناوە و دژی كورد بەكاریھێناوە، هەروەها ئەو 27 كۆمپانیا ئەڵمانیەیی لەگەڵ ڕژێمی پێشووی عێراق كاریان دەكرد، ئارامی رۆژھەلاتی ناوەڕاستیان تێكدا. . ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، ئەڵمانیا لە ڕابردوودا ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێکداوە، نەك ھەوڵی ئێستای كوردەكان بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی وڵاتێكی دیموكراسی. . ڕۆژنامە ئیسرائیلیەكە باس لەوە دەکات، لەبەرئەوەی ھەر ئەڵمانیا بوو ھەردوو جەنگی جیھانی بەرپاكرد، جینوسایدی بەسەر جووەكاندا ھێنا و وڵاتی نامیبیای باشووری ئەفریقای داگیر كرد. . هەروەها نوسیویەتی "ئێستا مافی ئەوەی نییە دژی سەربەخۆیی كوردستان بووەستێت كە زیاتر %92ی ھاوڵاتیان دەنگی پێداوە"، لەگەڵ ئەوەشدا قسەکانی ئەنگێلا مێرکڵی بە دوو زمانی وەسف کردووە. . ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، جەختی لە یەکپارچەیی عێراق کردەوە و ڕایگەیاند دژی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییە وتی، بوونی دەوڵەتی کوردی، ئاشتی بۆ ناچەکە ناهێنێت. .