ناس کورد-
ڕیزبەندى قەرزارترین وڵاتانى جیهان بڵاوکرایەوە و بەپێى لیستەکە، ژاپۆن قەرزارترین وڵاتى جیهانە و قەرزەکانى 200% لە کۆى بەرهەمى ناوخۆیى زیاترە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دانیێڵ نامیتکین بەڕێوەبەرى شیکردنەوە و وەبەرهێنان و توێژینەوەى ئابوریى لە ڕوسیا (25ى تەموزى 2021) بە ئاژانسى نۆڤۆستى وڵاتەکەى وتووە، بە پشت بەستن بە داتاکانى پەیمانگاى پارەدارکردنى نێودەوڵەتى IIF وڵاتى ژاپۆن قەرزراترین وڵاتى جیهان و قەرزەکانى 200% لە کۆى داهاتى ناوخۆیى زیاترە.
ڕونیشیکردووەتەوە، هەروەها دواى ئەو وڵاتەش هەریەکە لە وڵاتەکانى بەرتیانیا، ئەمریکا و ناوچەى یۆرۆ قەرزەکانیان 100%ى داهاتى ناوخۆیى زیاترە.
هەر بەپێى زانیاریەکانى پەیمانگاکە و ڕێکخراوى هاریکارى ئابوریى و گەشەپێدان OECD، لە کۆتایى ساڵى 2020دا کۆى گشتى قەرزەکانى سەرجەم وڵاتانى جیهان 105% زیاتر بووە لە کۆى گشتى بەرهەمى ناوخۆیى لە هەموو جیهاندا.
ئاژانسەکە لە سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، تائێستا بەرزترین ڕێژەى قەرز لەسەر ئاستى جیهان تۆمارکرابێت بریتى بووە لە، ژاپۆن 234%، ئەمریکا 160%، بەریتانیا 144% و ناوچەى یۆرۆ 120.4%.