ناس کورد-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم ئاشكرايكرد، پڕۆژەى بودجە لە ئەنجومەنى وەزیران گۆڕانکاریی تێدا کراوە، بەڵام دەستکارى بڕگەى تایبەت بە موچەى فەرمانبەران نەکراوە کە بەموچەى تەواوەتى جێگیرکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە کە داوایکرد ناوى نەهێنرێت ئەمڕۆ یەکشەممە بە"ناس کورد" ى راگەیاند، لە پڕۆژەى بودجەدا موچەى تەواوى موچەخۆران بەڕێژەى 100% دانراوە نەک بە لێبڕینەوە.
وتیشى کاتێک پڕۆژەکە نێردرایە ئەنجومەنى وەزیران گۆڕانکاریی تێدا کرا، بەڵام دەستکاریی بڕگەى تایبەت بە موچە نەکراوە و وەک خۆى هێڵراوەتەوە.
حکومەتى هەرێم بەدرێژایی چەند مانگێک موچەى بەلێبڕینەوە دابەشکرد، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاریدا لەمەودوا بەبێ لێبڕین موچە دابەشبکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا (یەکشەممە 25ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە دابەش دەکەین."
هاوکات هیوای خواست بەغدا پابەند بێت بە بەڵێنەکانی و مانگانە پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داهاتووش بتوانن بەمشێوەیە و بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکات.