گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەیەکى فەرمى لەبارەى دانانى سەرۆکى لیستى هاوپەیمانى لەبرى لاهور شێخ جەنگى  

2021.07.25 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەیەکى فەرمى لەبارەى دانانى سەرۆکى لیستى هاوپەیمانى لەبرى لاهور شێخ جەنگى  

ناس کورد-

وتەبێژى فەرمى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، هێشتا هیچ کەسێک لەبرى لاهور شێخ جەنگى بۆ سەرۆکایەتى هاوپەیمانێتى کوردستانى (یەکێتى و گۆڕان) بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دیارى نەکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمین بابە شێخ (25ى تەموزى 2021) لەمیانەى سەردانیکردنى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ پیرۆزبایکردن لەبزوتنەوەکە لەساڵڕۆژى راگەیاندنى لیستى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەساڵى 2019دا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " هێشتا هیچ کەسێک لەبرى لاهور شێخ جەنگى بۆ سەرۆکایەتى لیستى هاوپەیمانى کوردستانى (یەکێتى و گۆڕان) بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق دیارى نەکراوە".

 

وتیشى "بەگوێرەى رێککەوتنەکەمان لەگەڵ گۆڕان سەرۆکایەتى هاوپەیمانێتییەکە بۆ یەکێتى دەبێت و هەر کات سەرۆکێک دیارى کرا بەهەماهەنگى دەبێت لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان".

 

رونیشیکردەوە، ئەگەر  سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە لە بزوتنەوەى گۆڕانیش بێت بەلاى یەکێتییەوە ئاساییە و ئەوان پێى رازین.

 

لێدوانەکە دواى ئەوە هات بەهۆى گرژییەکانى ئەمدواییەى نێوان هاوسەرۆکانى یەکێتى، لاهور شێخ جەنگى لە پەیامێکى ڤیدیۆیدا کشانەوەى خۆى لە سەرۆکایەتى هاوپەیمانى کوردستانى (یەکێتى و گۆڕان) راگەیاند.