ناس کورد-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانى ئەوەن پڕۆژەى بودجە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە بنێردرێتەوە وەزارەت بۆ ئەوەى بەفەرمى رادەستى پەرلەمان بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، پڕۆژەى بودجەى هەرێم دواى گۆڕانکاریی تێداکردنى لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە بڕیارى لەسەر دراوە کە بنێردرێتەوە وەزارەتى دارایی بۆ ئەوەى دوایین داڕشتنى بۆ بکرێت و بنێردرێتە پەرلەمان.
وتیشى هێشتا پڕۆژەکە بەفەرمى رەوانەى وەزارەت نەکراوەتەوە، بۆیە وادەى رادەستکردنى بەپەرلەمان نادیارە.
سەرچاوەکە سەرسوڕمانى خۆشى نیشاندا لە قسەکانى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان لەبارەى نەناردنى پڕۆژەکە بۆ پەرلەمان بەپاساوى ئەوەى کات درەنگە و جەختیکردەوە، هیچ ئاڕاستەیەک نییە لەناو حکومەت بۆ ئەوەى پڕۆژەکە نەنێردرێتە پەرلەمان.
رۆژى 11 ى ئایار وەزیرى دارایی پڕۆژەى بودجەى 2021 ى رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کرد بەمەبەستى پەسەندکردنى و رەوانەکردنى بۆ پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا رەوانەى پەرلەمان نەکراوە.
پڕۆژەى بودجەى 2021 ى هەرێم یەکەم پڕۆژەى بودجەیە دواى هەشت ساڵ لە نەبوونى بودجە و وادەى گەیشتنیشى بەپەرلەمان دوا کەوتووە و دیار نییە کەى رەوانە دەکرێت.