گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کەی

کەشناسیی هەرێم؛ پلەی گەرمی دەگاتە بەرزترین ئاست

2021.07.25 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم؛ پلەی گەرمی دەگاتە بەرزترین ئاست

 ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1 تا 2 پلە بە بەروارد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە و  ڕۆژی سێشەممە دەگاتە بەرزترین ئاستی لەم هەفتەیەدا، دەشڵێت، لە ڕۆژی چوارشەممەوە پلەی گەرمی نزیکەی چوار پلە دادەبەزێت و دەچێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم (یەکشەممە 25ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت تا لە رۆژى سێشەممە دەگاتە بەرزترین ئاست لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە سەنتەرى هەولێر بۆ رۆژى سێشەممە 45-46 پلەیە، لە سلێمانى 44-46 پلە، لە دهۆک 44 -45 پلە، لە کەرکوک 46-48 پلە و لەهەڵەبجە 44-46 پلە دەبێت.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم بە تایبەت ئیدارەى گەرمیان وەک خانەقین و کەلار لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، "رۆژى چوارشەممە پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە بە نزیکەى 3-4 پلە و دەچێتەوە سەر ئاستى ئاسایى خۆى .

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors and text

May be an image of text

May be an image of text