گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى: ژمارەى سەربازەکانى ئەمریکا لە عێراق کەم ناکرێنەوە

2021.07.24 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى: ژمارەى سەربازەکانى ئەمریکا لە عێراق کەم ناکرێنەوە

ناس کورد- 

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى لە زارى بەرپرسانى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا "پنتاگۆن"ەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەگەرى هەیە ئەمریکا ئەو ژمارە سەربازى لە عێراق هەیەنى کە 2 هەزار و 500 سەربازن بهێڵێتەوە و تەنها لەسەر کاغەز ئەرکەکانیان بگۆڕدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى (24ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانى پنتاگۆن ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەگەرى هەیە واشنتۆن ژمارەى سەربازەکانى لە عێراق کەم نەکاتەوە و وەک خۆى بیانهێڵێتەوە کە 2 هەزار و 500 سەربازن.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، سەرکى ئەو سەربازانە لەسەر کاغەز دەگۆڕدرێت، هەروەها حکومەتى کازمى و ژمارەیەک بەرپرسى سەربازى عێراقیش پشتگیرى مانەوەى ئەو هێزانە دەکەن.

 

نیویۆرک تایمز باسى لەوەشکردووە، کازمى بۆیە داواى کشانەوەى ئەو هێزانە دەکات، دەیەوێت هێزە بەرهەڵستکارەکانى ئەمریکا ڕازى بکات، کە پێیان وایە ئامانجى ڕاستەقینەى ئەو هێزانە لە عێراق بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى ئێرانە.

 

پێشتر ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکى بڵاویکردبووەوە، واشنتۆن و بەغدا ڕێکەوتوون کە تا کۆتایى ئەمساڵ ئەرکى هێزە شەڕکەرەکانى ئەمریکا لە عێراق کۆتایى بێت و تەنها ڕاهێنەران و ڕاوێژکاران بمێننەوە و هاوکارى هێزەکانى عێراق بکەن لە شەڕى دژى داعشدا.