گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتی هەرێم بڕیار لە ڕێژەی لێبڕینی موچە دەدات

2021.07.24 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم بڕیار لە ڕێژەی لێبڕینی موچە دەدات

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران کۆببێتەوە و بە ئەگەرێکی زۆر لێبڕینی موچە گۆڕانکاریی تێدا بکرێت، هەربۆیە سبەینێ کە 25ی مانگە موچە دابەش ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی هەرێم مانگانە لە 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکرێت، بەڵام بۆ ئەم مانگە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و سبەینێ کە 25ی مانگە موچە دابەش ناکرێت.

 

ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 24ی تەموزی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بۆ بڕیاردان لەسەر لێبڕینی موچە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوە، جا نازانم ئەگەر گۆڕانکاریی ڕووی نەدابێت."

 

ئەگەرچی پێشتر باس لەوە دەکرا کە پێدەچێت، لەم مانگەوە لیبڕینی موچە کۆتایی پێبیت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکیشدا بۆ ئەم مانگەش لێبڕین بەردەوام دەبێت و لەنێوان %5 بۆ %10 دەبێت.  

 

ئەرشەد لۆلانی دەڵێت، "تائێستا بە فەرمی هیچ ڕێژەیەک ئاشکرا نەکراوە و با بزانین سبەینێ چ بڕیارێک دەدرێت."

 

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (هەینی 23ی تەموزی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لەئێستادا حکومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و بەوەش داهاتی هەرێم بۆ ئەم مانگە زیادی کردووە."  

 

وتیشی، " پێش دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەمەبەستی بڕیاردان لە لێبڕینی موچە کۆدەبێتەوە، ڕاستە دابەشکردنی موچە لە 25ی مانگ دەستپێدەکات، بەڵام بۆ ئەم مانگە و بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە پێدەچێت چەند ڕۆژێکی کەم دابەشکردنی موچە دوابکەوێت."  

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی کە ئەندامی فراکسیۆنی پارتییە، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو داهاتەی کە هەیە بۆ ئەم مانگە بەشی زیاتر لە تەمویلی %79ی موچە دەکات و ڕێژەی لێبڕین کەمدەکرێتەوە، بەڵام کۆتایی نایەت."  

 

محەمەد سەعدەدین باسی لەوەکرد، "ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە دابەشکردنی 200 ملیارەکە، لە مانگەکانی داهاتوو حکومەتی هەرێم داهاتەکانی خۆی ڕێکدەخاتەوە و لێبڕینی موچە کۆتایی دێت."  

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان جەختیشیکردەوە، "بەئەگەرێکی زۆر موچەخۆران هەواڵی خۆش دەبیستن."