کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەمریکا چەند هێرشێکى ئەلیکترۆنی کردووەتە سەر سیستمی کارپێکردن و ئاڕاستەکردنی موشەکەکانی ئێران وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ خستنەخوارەوەى فڕۆکەکەى لەلایەن ئێرانەوە.
ڕۆژنامەکە دەشڵێت، هێرشەکان پێنجشەممەى پێشوو ئەنجامدراون و بوونەتەهۆى لەکارخستنى سیستمی کارپێکردن و ئاڕاستەکردنی سەکۆ موشەکییەکانی ئێران کەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەکاردەهێنرێن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر لەدوای هێرش بۆسەر دوو کەشتییە نەوتهەڵگرەکەى کەنداو، پنتاگۆن پێشنیازی هێرشی ئەلیکترۆنی کردووە بۆسەر ئێران.
هەر ئەمشەو، 22ی حوزەیرانی 2019، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنن.