گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی دەوامی فەرمانگەکان

ڕاگه‌یەنراوێك له‌ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر

2021.07.24 - 21:05
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگه‌یەنراوێك له‌ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر

 ناس کورد-

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مەترسییەکانی کۆرۆنا بۆسەر گیانی هاووڵاتیان زیاتر دەبن، هەر لەو چوارچێوەیەدا دوو بڕیاری تایبەت بە فەرمانگەکان دەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر (شەممە 24ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "به‌هۆى هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕۆژ دوای ڕۆژ مەترسییەکان بۆسەر گیانی هاوڵاتییان زیاتر دەبن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تى گشتیى شاره‌كه‌مان، سه‌رجه‌م دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر لەم دوو بڕیارە ئاگاداردەکەینەوە:

 

يه‌كه‌م/ ده‌بێت سه‌رجه‌م فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، هیچ هاووڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆى نییه‌ بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسيارن.

 

دووه‌م/ به‌یانى یه‌كشه‌مه‌ 2021.7.25، یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌وامكردنى فه‌رمانبه‌رانه‌ دواى پشووى ڕۆژانى جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیكردنى فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستى پیرۆزبایی جه‌ژن و ڕێكخستنى مه‌راسيمى تايبه‌ت به‌ جه‌ژنه‌ پيرۆزه‌ قه‌ده‌غه‌يه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسيارن.