گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وەزارەتی کارەبا لەبارەی بڕینی کارەبای هاووڵاتیان بەهۆی قەرزەوە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.07.24 - 20:46
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا لەبارەی بڕینی کارەبای هاووڵاتیان بەهۆی قەرزەوە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح

 وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا هیچ گشتاندنێک لەبارەی چۆنێتی وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبا لە هاووڵاتیان، ئاراستەی پارێزگاکان نەکراوە و ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان بەبڕی تریلۆنێک و 250 ملیۆن دینار قەرزی لای هاوبەشەکانییەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئۆمید ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ( شەممە 24ی تەموزی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕاگەیاند، " تائێستا وەزارەتی کارەبا هیچ ڕێنماییەکی لەبارەی چۆنێتی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزەی کە لای هاوبەشەکانیەتی دەرنەکردووە".

 

وتیشی، "دەرکردنی ڕێنمایی، پێویستی بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی وەزارەت هەیە و پێدەچێت لەداهاتوودا گشتاندنێک بۆ ئەو مەبەستە دەربکرێت و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی  کارەبا بکرێت لەپارێزگاکانی هەرێم".

 

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کارەبای پارێزگای هەوڵیر لەسەر چۆنێتی وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبا لەهاوڵاتیان باسی لەوەکردووە، هەرهاوبەشێکی کارەبا ئەگەر بۆماوەی دووخول لەسەریەک پارەی کارەبا نەدات کارەباکەی دەبڕدرێت. 

 

لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، " ئەوەی بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر باسی کردووە ڕێنمایی وەزارەت نییە، بەڵکو ببڕیار و ۆچوونی خۆیەتی، چونکە هەر بەڕێوەبەرێکی گشتی دەتوانێت لە سنوریی دەسەڵاتی خۆی ئەو کارانە بکات".

 

ئۆمید ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو،"کۆی گشتی ئەو قەرزەی کە لەئەستۆی هاوبەشەکانی کارەبادایە لەهەرێم بە تریلیۆنێک و 250 ملیۆن دینارمەزەندە دەکرێت، زۆرترین قەرزی کارەباش لەلای هاوبەشەکانی سنوریی پارێزگای سلێمانییە بەو پێیەی کە ژمارەی هاوبەشەکانی ئەوپ ارێزگایە زیاترە بەراورد بەپارێزگاکانی دیکەی هەرێم".