گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی ئەمساڵدا ئامێرێکى نوێ بەکاردەهێنرێت

2021.07.24 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی ئەمساڵدا ئامێرێکى نوێ بەکاردەهێنرێت

ناس کورد- 

بۆ ڕێگەگرتن لە بەکارهێنانى ئامێرى بلوتوس لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوە، وەزارەتی پەروەردە ئامێرێکى دابین کردووە بۆ لە کارخستنى بلوتوس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە، بەمەرجى ناو نەهێنانى (شەممە 24ى تەموزى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، "ئامێرێک دابین کراوە بۆ هۆڵەکانى تاقیکردنەوەى پۆلى 12 کە بلوتوس ڕادەگرێت، ئەوەش بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە قۆپییە کردن".

 

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە ئامێرى بلوتوس لەلایەن هەندێک خوێندکارەوە بە کار دەهێنرا لە ناو هۆڵەکاندا بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارەکان. 

 

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، کاتژمێر 7:30 خولەکی سەرلەبەیانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێبکات.