کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ڕۆژی سێشەممەوە پلەکانى گەرما زۆر بەرزدەبێتەوە و لە هەندی ناوچەى عێراق دەگاتە 51 پلە.
سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی عێراقیی دەڵێت، "لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاوین، شەپۆلێکى گەرمای کورتخایەن (سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە) ڕوو لە عێراق دەکەن و پلەکانى گەرما بەڕێژەى %4-7 بەرزدەکاتەوە.
سادق عەتیە دەشڵێت، "پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانى نیوەڕۆی ئەو سێ رۆژەدا پلەى گەرما لە شارەکانى باشوری عێراق بگاتە (50-51)، لە شارەکانی بەغدا و ناوەڕاست دەگاتە (47-48) و لە شارەکانى هەرێمیش دەگاتە (43-47).
دەشڵێت، ڕۆژی هەینی پلەکانى گەرما دادەبەزنەوە.