ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ئامارەکانی توشبوون کەمێک دابەزیوە و ١٠١٠ توشبووی نوێ تۆمارکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەوەی جێی سەرنجە لەو هەزار توشبووە و زیاتر لە ٧٠٠ توشبوویان لە پارێزگای دهۆکن.
هەر بەگوێرەی ئامارەکان، هاوکات ١٥ توشبووی دیکە گیانیان لەدەستداوە کە بەهەمانشێوە نۆ توشبوویان لە دهۆکن.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥١٤ )
١. پشکنین: ( ٦٧٩٦ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: ( ١٠١٠ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: ( ٩٠٢ چاکبوون)
٤. مردن: ( ١٥ مردن)
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٣٤٢٢١١ (٨٠٣٥٢٩ هەولێر، ٥٨٧٢٥٨ سلێمانی، ٩٣٤٨٩٣ دهۆك، ١٦٥٣١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢١١٨٢٨ (٦٢٨٩٨ هەولێر، ٦٨٨٠٠ سلێمانی، ٧٦٢٣٨ دهۆك، ٣٨٩٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٩١٢٩٤ ( ٥٥٨٢٥ هەولێر، ٦١٠٢٤ سلێمانی، ٧٠٧٨١ دهۆك، ٣٦٦٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٨٥٩ (٥٨٠٩ هەولێر، ٥٦٤٣ سلێمانی، ٤٣٣٥ دهۆك، ٧٢ هەڵەبجە)
مردن ٤٦٧٥ (١٢٦٤ هەولێر، ٢١٣٣ سلێمانی، ١١٢٢ دهۆك، ١٥٦ هەڵەبجە)