گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونكردنەوەیەك لە بەرێوبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستانەوە

2021.07.24 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونكردنەوەیەك لە بەرێوبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستانەوە

ناس کورد-

بەرێوبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان ڕەتی دەکاتەوە داهاتی گومرگی ڕادەستی بەغدا نەکردبێت و دەڵێت، بەغدا بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت کە کەوتووەتە سەر هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرێوبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا (24ی تەموزی 2021) دەڵێت، "دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتۆتە سەر حكومەتی هەرێمی بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێمی لەسەردانی وەفدی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستۆتە بەردەمی تیمەكە و بە پێی ئەو داتایانە حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت."

 

دەشڵێت، ئەم ڕێكارە بە پێی ماددەی 11ی لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی راستەوخۆ لە وەازرەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پرۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت."