گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حزبێکی تر بایکۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی ڕاگەیاند

2021.07.24 - 11:30
App store icon Play store icon Play store icon
حزبێکی تر بایکۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی ڕاگەیاند

ناس کورد-

حزبی شیوعی عێراقی بڕیاری دا بە کشانەوەى لە کێبرکێی هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدوای کشانەوەى ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەکە، ئەوە دووەم حزبە تائێستا کشانەوەى خۆی لە کێبرکێی هەڵبژاردن ڕاگەیاندبێت.

 

حزبەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ئاشکرای کرد (24ی تەموزی 2021)، "کەشەکە گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەڵەی زۆر هەیە لە پرۆسەی سیاسیدا."

 

دەشڵێت، "دارایی سیاسی و چەکی بەرەڵا هێشتا کاریگەرییان هەیە لەسەر هەڵبژاردن."

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەژێر دۆخى قوڵبوونەوەى قەیرانە سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابووریەکان بەهۆى بڵاوبونەوەى گەندەڵى و لێ نەپرسینەوەى بەرپرسان و بوونى تیرۆرکردن و ڕفاندنى چالاکان و خراپتر بوونى دۆخى هەژاران و زەحمەتێکشان و بێکارى و کەمبونى خزمەتگوزاریەکان و لەژێر ئەو دۆخەدا بەڕێکردنى هەڵبژاردنێکى پاک وبێگەرد ئەوا وەهمە.

 

حزبى شوعى عێراقى جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، بۆیە بەشداریکردنى خۆیان لە هەڵبژاردنى تشرینى داهاتوو هەڵدەپەسێرن و بەشداریکردنیان ناکرێت بەبێ مەرجى گەرەنتى هەڵبژاردنێکى دادپەروەر و پاکەوە بێت کە بگونجێت لەگەڵ دروشمەکانى ڕاپەڕینى تشرین و هەڵگرى پەیامەکانى بێت.

 

ئەوەش خراوەتەوەڕوو، مادام وەکو ژینگەیەکى سەقامیگر نەبێت لەڕێگەى یاسا و کۆمسیۆنەوە و ڕێگرى لەبەکارهێنانى دارایى سیاسى و کۆنترۆڵى چەکى بێ مۆڵەت و لێ پرسینەوەى گەندەڵکاران بکات و هەروەها بکوژان دەستگیربکات و ئەوا هەڵبژاردنیش جگە لەکارا کردنەوەى ئەو سیستمە سیاسیە بەو شێوەیە هیچى تر نیە کە لەسەر بنەماى پشکپشکێنە و گەندەڵى و خوڵقاندنى قەیران و کارەساتەکان کاردەکات.

 

حزبى شوعى دەشڵێت، بەو بایکۆتە داوا لەخەڵکى دەکەن ڕێزەکانیان یەکبخەن لەپێناو چاکسازى کردن لەتەواوى سیستمى هەڵبژاردن و داڕشتنەوەى یاسایەکى دادپەروەر و بەدێهاتنى مەرجەکانى بەڕێکردنى هەڵبژاردنێکى بێ ساختە.