گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا لە هەرێم

عێراق بە فەرمی دانی نا بەوەى ’’ناتوانين بەر بە هێرشی تورکیا بگرین’’

2021.07.24 - 08:38
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بە فەرمی دانی نا بەوەى ’’ناتوانين بەر بە هێرشی تورکیا بگرین’’

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەى عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی "توانای نییە" بە چەک ڕێگری لە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر خاکەکەی بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد حسێن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتی، "عێراق بڕوای نییە بەهێز بەرامبەر هێزێکی تر ڕاوەستێت و تواناشی نییە."

 

وتەکانی فوئاد حوسێن کە وەزیرێکی کوردە لە وەڵامی پرسیارێکدا هات لەسەر بۆمبارانەکانی تورکیا بۆ سەر چەکدارەکانی پەکەکە کە زیانی گیانی و مادی بە هەرێمی کوردستان لە باکوری عێراق گەیاندووە.

 

فوئاد حسێن وتی "تورکیا ڕەزامەندی وڵاتەکەی وەرنەگرتووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر پەکەکە."

 

باسی لەوەشکرد کە "هیچ ڕێککەوتنێکی دوو قۆڵی نییە لە نێوان عێراق و تورکیادا کە ڕێگە بە تورکیا بدات بێتەژوورەوە."

 

فوئاد حسێن ئێستا لە واشنتنە وەکو بەشێک لە شاندێکی باڵای وڵاتەکەی بەسەرپەرشتی سەرۆک وەزیران موستەفا کازمی کە بڕیارە رۆژی دووشەممە لە کۆشی سپی لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن کۆببێتەوە.

 

فوئاد حسێن وتیشی، "ئێمە باسی کەی دەیکەین باسی ساڵی 1980. ئەمە دژی کێبووە؟ ئەو کاتە پەکەکە هەر نەبوو. پەکەکە وەکو تەنزیمی سیاسی هەبوو. پەکەکە شەڕی چەکداری لە ساڵی ١٩٨٤ راگەیاند. ئەو کاتە پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوێ بوو. ئەمە دژی کوردی عێراق بووە."

 

وەزیرە عێراقییەکە داوای لە تورکیا کرد واز لە ڕێگەی سەربازی بهێنێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی پەکەکە.