گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێدەچێت موچە دوابکەوێت

ناس نوێترین زانیاریی لەبارەی کۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە ئاشکرا دەکات

2021.07.23 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
ناس نوێترین زانیاریی لەبارەی کۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆر لە سەرەتای هەفتەدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بۆ ئەم مانگە لێبڕینی موچە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، بەڵام کۆتایی نایەت، دەشڵیت، پێدەچێت بەهۆی ئەو پرسەوە چەند ڕۆژێک موچە دوابکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگانە، دەبێت 25ی تەموزی 2021 کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی موچە بکات، بەڵام تائێستا دیارنییە موچەی ئەم مانگە بە چ میکانیزمێک دابەش دەکرێت. 

 

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (هەینی 23ی تەموزی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لەئێستادا حکومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و بەوەش داهاتی هەرێم بۆ ئەم مانگە زیادی کردووە." 

 

وتیشی، " پێش دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەمەبەستی بڕیاردان لە لێبڕینی موچە کۆدەبێتەوە، ڕاستە دابەشکردنی موچە لە 25ی مانگ دەستپێدەکات، بەڵام بۆ ئەم مانگە و بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە پێدەچێت چەند ڕۆژێکی کەم دابەشکردنی موچە دوابکەوێت." 

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی کە ئەندامی فراکسیۆنی پارتییە، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو داهاتەی کە هەیە بۆ ئەم مانگە بەشی زیاتر لە تەمویلی %79ی موچە دەکات و ڕێژەی لێبڕین کەمدەکرێتەوە، بەڵام کۆتایی نایەت." 

 

ئەگەرچی پێشتر باس لەوە دەکرا کە پێدەچێت، لەم مانگەوە لیبڕینی موچە کۆتایی پێبیت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکیشدا بۆ ئەم مانگەش لێبڕین بەردەوام دەبێت و لەنێوان %5 بۆ %10 دەبێت. 

 

محەمەد سەعدەدین باسی لەوەکرد، "ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە دابەشکردنی 200 ملیارەکە، لە مانگەکانی داهاتوو حکومەتی هەرێم داهاتەکانی خۆی ڕێکدەخاتەوە و لێبڕینی موچە کۆتایی دێت." 

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان جەختیشیکردەوە، "بەئەگەرێکی زۆر لە هەفتەی داهاتوو موچەخۆران هەواڵی خۆش دەبیستن."