گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە شارێکی هەرێم

دوو برا لەکاتی مەلەکردن خنکان

2021.07.23 - 18:09
App store icon Play store icon Play store icon
دوو برا لەکاتی مەلەکردن خنکان

ناس کورد- 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لەكاتی مه‌له‌كردن و بەهۆی نه‌شاره‌زاییان دوو برا له‌ سنوری ناحیه‌ی ئاشتی خنكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گۆران ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی كۆیه‌ (هەینی ٢٣ی تەموزی ٢٠٢١) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " پاشنیوه‌ڕۆ هه‌ینی، دوو برا له‌سه‌ر زێی بچوك له‌ناحیه‌ی ئاشتی له‌كاتی مه‌له‌كردنیان و به‌هۆی نه‌شاره‌زاییانه‌وه‌ له‌ئاوه‌كه‌ خنكاون." 

 

وتیشی، "دوو براکە ناویان ئەحمەد و محەمەدە و تەمەنیان 20 ساڵ و 18 ساڵانه‌ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی ناحیه‌ی ئاشتین لە سنوری قەزای کۆیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی مه‌له‌وانی به‌رگریی شارستانی به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ دەرهێنانەوەی ته‌رمه‌كانیان."