گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ھۆشدارییەک لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە

2021.07.23 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
ھۆشدارییەک لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان هۆشداری لە زیادبوونی توشبووانی کۆرۆنا دەدات و داوا لە هاووڵاتیان دەکات، رێکارەکانی خۆپاراستن بە باشیی جێبەجێ بکەن و خۆیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن، بۆ ئەوەی روبەڕووی مەترسی و لێکەوتەی گەورەتر نەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان (هەینی ٢٣ی تەموزی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە گەرمیانژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و ئەوانەشی بەھۆی نەخۆشییەکەوە داخل بە نەخۆشخانە کراون حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە زیادیان کردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەموو ئەم داتایانە پێماندەڵێت کە مەترسیەکانی کۆرۆنا ھێشتا بە زەقی لە ئارادان و ئەگەری زیادبوونیشی زیاترە، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان ئەم مەترسییە بە جدیی ببینن و رێکارەکانی خۆپاراستن بە باشیی جێبەجێ بکەن و خۆیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن، بۆ ئەوەی روبەڕووی مەترسی و لێکەوتەی گەورەتر نەبینەوە." 

 

ئەوەش لەکاتێکدا لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و هەر لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی تەندروستیی چەند جارێک هۆشداری لە ڕوودانی کارەسات داوە.

 

هەر ئەمڕۆ هەینی، دۆخەکە لە دهۆک و سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم خراپە و ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە."   

  

وتەبێژی تەندروستیی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، "من ناڵێم با لەئێستادا قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنرێت، بەڵام پێویستە حکومەت ڕێکاری خۆپارێزیی توند بگرێتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە."   

  

ڕوونیشیکردەوە، "بەهۆی تێکەڵاوییەکانی جەژنەوە لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئامارەکانی توشبووان زیاتر دەبن و بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر پێویستی بە قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە."