گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرپرسانى ئەمریکا: بەم نزیکانە کۆتایى ئەرکى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق ڕادەگەیەندرێت

2021.07.23 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسانى ئەمریکا: بەم نزیکانە کۆتایى ئەرکى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق ڕادەگەیەندرێت

ناس کورد-

بەرپرسانى ئەمریکا ئاشکرایان کرد، پێدەچێت وڵاتەکەیان کۆتایى هاتنى ئەرکى هێزە شەڕکەرەکەیان تا کۆتایى ئەمساڵ لە عێراق ڕابگەیەنێت و ئەرکیان ببێتە ڕاوێژ و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکى (23ى تەموزى 2021) لە زارى چەند بەرپرسێکى ئەمریکى و عێراقییەوە بڵاویکردووەتەوە، بەم نزیکانە بەیاننامەیەکى هاوبەشى "ئەمریکى - عێراقى" بڵاودەکرێتەوە و تێیدا ئاماژە بە کشاندنەوەى هێزە شەڕکەرەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکرێت.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بەیاننامەکە تێیدا باس لە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکرێت تا کۆتایى ئەمساڵ و ئەرکى ئەو هێزانە لەو وڵاتە بریتى دەبێت لە هاوکاریکردنى هێزە حکومییەکان، هەر لە بەیاننامە هاوبەشەکەداکەدا باس لە گرنگى بوونى هێزەکانى ئەمریکا بۆ شەڕى دژى داعش دەکرێت.

 

سەبارەت بە کاتى دەرکردنى بەیاننامەکە وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەى بەوەداوە، پێشبینى دەکرێت لە کاتى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا بێت کە بڕیارە هەفتەى داهاتوو لە واشنتن کۆببنەوە، ئەوەش لەکاتێکى هەستیاردایە بۆ حکومەتى عێراق و لەسەر ئاستى ناوخۆیى عێراق بە سەرکەوتن هەژمار دەکرێت.

 

بەرپرسێکى گەورەى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا بە هەمان سەرچاوەى وتووە، ئەوەى خاڵى سەرەکییە لە بەیاننامەکەدا دەیبینین ئەوەیە کە جۆ بایدن دەیەوێت هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە چونکە حکومەتى ئەو وڵاتە داواى مانەوە و بەردەوامى لێ کردووین.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردووە، ئەرکەکە دەگۆڕدرێت و ئەوەى قسەى لەسەر دەکرێت چۆنێتى پاڵپشتى کردنى هێزەکانى عێراقە بۆ بەزاندنى داعش، تەرکیز دەخرێتە سەر کارە لۆجستییەکان و چاککردنەوە و هاریکارى هێزە عێراقییەکان لە بەرزکردنەوەى توانایان و کەرتى هەواڵگریى و چاودێرى.