گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕۆژنامەیەکی لوبنانی وردەکاری ئازادکردنی نەجمەدین کەریم باس دەکات

2019.06.22 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکی لوبنانی وردەکاری ئازادکردنی نەجمەدین کەریم باس دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای 20 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە فڕۆکەخانەى بەیروت لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە، ناوبراور گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە دووەم ڕۆژی گەڕانەوەشیدا لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دواتر مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی پێشوازی لێکرا.

.

ڕۆژنامەى ئەخباری لوبنانی ڕاپۆرتێکى لەبارەى چۆنیەتی ئازادکردنی ناوبراو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێشوازی بەرپرسانی پارتی لە نەجمەدین کەریم خۆی بۆ خۆی نامەیەک بوو بۆ ڕای گشتی و نەیارانی بنەماڵەی بارزانی کە ئەو بنەماڵەیە توانای پاراستن و پارێزگاریکردنیان لە دەست و پێوەندەکانی خۆیان هەیە ئەگەر تۆمەتەکەشیان هەرچییەک بێت. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامە لوبنانییەکە، "باڵویزخانەی عێراق لە لوبنان بە شێوەیەکی ورد چاودێری کەیسەکەی نەجمەدین کەریمی کردووە، بەڵام لە ناکاودا داوایان لێکراوە هەموو ڕێکارەکانی تایبەت بەو بابەتە ڕابگرن." . ڕۆژنامەکە دەشڵێت، "ئەو داوایە هاوکات بووە لەگەڵ گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریم بە دەست حکومەتی لوبنانی، هەروەها لە ناوەڕۆکی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی حکومەتی عێراقدا تۆمەتەکان لە "زەرەرگەیاند بە ئاسایشی نیشتمانی"  گۆڕاوە بۆ "دەست بەسەرگرتنی چەند ئۆتۆمبێلێک" و بەمشێوەیە کەیسەکە کۆتایهات." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "دواتر نەجمەدین کەریم بەڵێنی داوە ئەو ئۆتۆمبێلانە کە لە ئەستۆیدایە بیانگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی عێراقی." هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، کەیسەکەی نەجمەدین کەریم مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە لە نێوان دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی باڵای بنەبڕکردنی گەندڵی حکومەتی عێراقی و هەردوو دەزگاکەی نیگەران کردووە بە تایبەتی دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی داوای  لە هەردوو دەزگاگە کردبوو پەلەنەکەن لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانیان کە ئەوەش وایکرد هەندێک لایەن داوای ڕاگەیاندنی "مردنی دەسەڵاتی دادوەری بێدەسەڵات بکەن لە عێراقدا". . باسی لەوەشکردووە، هەرچەندە عادل عەبدولمەهدی لە وتاری هەفتانەکەیدا جەختی کردەوە کە حکومەتەکەی بە هیچ شێوەیەک نەرمی نانوێنێت بەرانبەر کەیسی نەجمەدین کەریم بەڵام حکومەتی لوبنانی لەدوای ئازادکردنی نەجمەدین کەریم هیچ ڕاگەیاندراوێکی بڵاونەکردەوە و هیچ وڵامێکیشی نەبوو بۆ وتەکانی عەبدولمەهدی. . ڕۆژنامەکە پێیوایە، ئەوانی لە بەرەکەی عەبدولمەهدین بە هەموو توانایانەوە بەرگریان لە هەڵویستەکەی ئەو کرووە و پێیانوایە دژایەتی کردنی گەندڵی پێویستی بە وشکردنی سەرچاوەکانییەتی نەک دروستکردنی دوژمنایەتی. "هەرچەندە عەبدولمەهدی  بەردەوام داوای بنەبڕکردنی گەندەڵی دەکات بەڵام جەختیشدەکاتەوە کە لە ئێستادا بە تایبەتی لەم بارودوخە ناهەمواردا کە ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت پێویستیان بە هێمنی هەیە لەجیاتی دژایەتی.