ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرمی دادەبەزێت و پارێزگای سلێمانیش نزمترین پلە تۆماردەکات کە دەگاتە 40 پلەی سیلیزی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ هەینی 23ی تەموزی 2021، پلەی گەرمی لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک 42 پلەیە، بەڵام لە سلێمانی 41 پلەیە.
هاوکات سبەینێ شەممە، پلەی گەرمی لە هەولێر و دهۆک پلەیەک دادەبەزێت و لە سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوکیش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.