گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەلال حاجی کێیە؟ ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریکا کارمەندێکی وەزارەتى بەرگریی لەسێدارەدا

2019.06.22 - 19:40
App store icon Play store icon Play store icon
جەلال حاجی کێیە؟ ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریکا کارمەندێکی وەزارەتى بەرگریی لەسێدارەدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دادگای سەربازی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر کارمەندێکى هێزی ئاسمانی وەزارەتی بەرگریدا سەپاند کە بە تۆمەتی سیخوڕیکردنی بۆ ئەمریکا دەستگیرکرابوو. لە ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی داددوەری پەیوەست بە هێزە چەکدارەکانى ئێراندا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە، 22ی حوزەیرانی 2019، سزای لەسێدارەدان بەسەر "جەلال حاج زوار"دا سەپێنراوە لەدوای دەرچوونی بڕیارەکە بە تاوانی سیخوڕیکردنی بۆ دەزگای سیخوڕی ئەمریکی سی ئای ئەی و حکومەتی ئەمریکا." ڕاشیگەیاندووە، "جەلال حاج زوار کارمەندێکی هێزی ئاسمانی بووە لە وەزارەتى بەرگریی ئێران و هاوسەرەکەشی بە تاوانی هاوبەشیکردنی لە سیخوڕیکردنەکەدا، سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە." لەلایەکی ترەوە، ئاژانسی "فارس" ڕایگەیاند، جەلال لە زیندانی "ڕەجائی شەهر" لە تاران لەسێدارە دراوە." . بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئێرانییەکان، ساڵی 2010، جەلال حاج زوار دەستگیرکرا و دانیناوە بەوەى لە بەرانبەر سیخوڕیکردنی بۆ ئەمریکا، پارەى وەرگرتووە و لە ماڵەکەشیدا دەست بەسەر چەند ئامێرێکى سیخوڕیکردن و بەڵگەنامەیەکدا گیراوە. لەسێدارەدانی جەلال دوای دوو ڕۆژ دێت لە خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکی سیخوری ئەمریکی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە ئاسمانی گەروی هورمز.