ناس کورد-
میدیاى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئاشکرایکرد، پێداچوونەوە بە لیستی خانەنشینی پلە باڵاكان لە قۆناغی كۆتاییدایە و بەپێی ئەو لیستانەی كاریان لەسەر كراوە، دەركەوتووە لە هەزار و 470 پلە باڵا، 715 كەسیان بە نایاسایی خانەنشین کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راپۆرتێکى کەناڵى کوردستان ٢٤ سەر بە سەرۆکى حکومەت، بە چاكسازییكردن لە لیستی پلە باڵاکان ساڵانە 24 ملیار دینار دەگەڕێتەوە خهزێنهی حكومەت، حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش لیژنەیەكی لە پێنج شوێن پێكھێناوە بۆ چارەنووسی ئەو پلە باڵایانەی بە نایاسایی خانەنشین كراون.
سەعید مستەفا، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەسپاكی له پهرلهمانی كوردستان دەڵێت لە ھەرێمی كوردستان ههزار و 900 كەس بە پلەى تایبەت خانەنشین كراون، جگە لە لیستی پەرلەمانتاران، ئێستا پێداچونەوە بە ههزار و 750 لیستی پلە باڵا كراوە و دەركەوتووە 715 كەسیان بە نایاسایی خانەنشین كراون.
جهختیشی كردهوه، ئەگەر یاسای چاكسازی وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، ساڵانە 24 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی حكومهت دەگەڕێتەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، بەم نزیكانە پێداچوونەوە بۆ لیستی خانەنشینی ئەو پەرلەمانتارانەش دەكرێت، كە تا خولی چوارەم خانەنشین كراون.