ناس کورد-
عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، دوێنێ شەو بەدواداچونى كردووە و بۆی دەرکەوتووە کە قاچاغی لە باشماخ كەمیكردووە، بەڵام تەواو ڕانەگیراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حەمە ساڵح لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاماژەى بەوەکرد "ئێستا فڕۆکەخانە باشە، دوێنێ شەو بەدواداچونم کرد باشماخیش کەمی کردووە، بەڵام تەواو ڕانەگیراوە. ئێستا ناتوانین حوکمی تەواو بدەین و دوو بۆ سێ حەفتەی دیکە".
دەشڵێت "ئەگەر پێشتر ھەموویان بون، بەڵام لەمەودوا ھەرچی ڕوبدات یەک ئاراستە لێی بەرپرسە، ناتوانم گەرەنتی بدەم ڕادەگیرێت، بەڵام گەرەنتی ئەوەدەدەم ھەرکەس بیکات بەجدی بەرھەڵستی دەکەین".