گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەکتەب سیاسییەک زانیارى نوێ لەبارەى کێشەى هاوسەرۆکانى یەکێتى ئاشکرا دەکات 

2021.07.20 - 21:54
App store icon Play store icon Play store icon
مەکتەب سیاسییەک زانیارى نوێ لەبارەى کێشەى هاوسەرۆکانى یەکێتى ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پلانی هەیە دوای جەژن چارەسەری ئەو دۆخەی ئێستای ناو یەکێتی بکات، دەشڵێت "هاوپەیمانییەتییەکەی یەکێتی و گۆڕان وەک خۆی ماوە، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کەدەبێت سەرۆکێکی نوێی بۆ هاوپەیمانییەتییەکە دەستنیشان بکرێتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، (20ی تەموزی 2021) لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند "ئەو بارودۆخەی ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت، بارودۆخێکی نیوە جێگیرە و لەڕووی ئەمنی و بژێوییەوە کێشەی هەیە".

 

وتیشی "هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆر بەزەحمەت سەردەگرێت و لایەنەکانیش بەگومانەوە سەیری سیستەمی هەڵبژاردن دەکەن، نەبوونی رێککەوتن و بڕوابەخۆبوون لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و دەستێوەردەرانی وڵاتانی دەرەوەش رێگرن لەهەڵبژاردنی ئەمجارە".

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، سەبارەت بەرۆڵی کورد لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق وتی، "دەبێت رێگریی لەوە بکەین هیچ دەنگێک لەناوچە کێشە لەسەرەکان بەفیڕۆ بڕوات، پێویستە زۆرترین ئەندامانی پەرلەمان بنێرین بۆ بەغدا، ئەوانەشی دەیاننێرین پێویستە بتوانن شەڕی دەستوریی و پەرلەمانی بکەن".

 

لە بارەی کێشەکانی ئەم دواییەی ناو یەکێتی، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی وتی "سەرکردایەتی یەکێتی توانای کۆنگرەی هەیە، لەدوای جەژنیش ئەنجومەنی سەرکردایەتی بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن چارەسەری ئەو دۆخە بکات".

 

سەبارەت بەهاوپەیمانێتییەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان وتی "هاوپەیمانییەتییەکە هیچ شتێکی نەگۆڕاوە و ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە دەبێت سەرۆکی هاوپەیمانییەتییەکە دەستنیشان بکرێتەوە، چونکە ئەو هاوپەیمانێتییە لەگەڵ کەسێک نەکراوە و لاهور شێخ جەنگیش خۆی دەستی لە پۆستی سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە کێشاوەتەوە، بۆیە ئەوە بەرپرسیارێتی سەرکردایەتی یەکێتییە ئەو پرسە چارەسەر بکات".

 

سەعدی پیرە، داواشی کرد سەرۆکی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبکاتەوە و دەڵێت "پێویستە پشتیوانیی شاندی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێت".