ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانى عێراق بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئیرادەى ژیانى ئازاد هەموو کات بەسەر تیرۆردا سەردەکەوێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمى (20ى تەموزى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئیرادەی ژیانی ئازاد و سەربەرزانە هەمووکات بەسەر تیرۆر و گەندەڵی و چەکی بەرەڵا و نیازی خراپدا سەردەکەوێت".
دەشڵێت "هەرچەندە تەماعکاران هەوڵ بدەن خۆشییەکان بدزن ناتوانن ئەوە بگۆڕن؛ گەلی مەزنی عێراق گەلی ژیان و بنیاتنان و چاکسازی و هیوایە".