ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق هۆشداریدا لەدارمانی سیستمی تەندروستی بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی پەتاکە بەشێوەیەکی مەترسیدار و ڕایگەیاند، لە 50%ی حاڵەتەکان دۆخیان ناجێگیرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ریاز عەبدول ئەمیر، بەرێوەبەری تەندروستیی گشتیی لەوەزارەتەکە ( 20ی تەموزی 2021) بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند "نەخۆشخانەکان لەلێواری ئەوەدان توانای کۆنترۆڵکردنی ژمارەی توشبووانی پەتاکە لەدەست بدەن و نەتوانن چیدی حاڵەتەکان لەخۆ بگرن، ئەوەی لەئێستادا ڕوودەدات پێشینەیەکی مەترسیدارە کەپێشر دوچاری نەبووینەتەوە".
بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی، داوای لەحکومەت و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە کرد و رێکاری بەپەلە بگرنە بەر، چونکە دۆخی تەندروستیی عێراق زۆر مەترسیدار بووە".
ئاماژەی بەوەش کردووە "ڕێژەی توشبوون بەپەتاکە بەرزبووەتەوە بۆ 24%دا و رێژەی ئەو حاڵەتانەشی کە داخڵی نەخۆشخانەکان دەکرێن بەرزبووەتەوە بۆ لە 3%دا و هاوکات حاڵەتە ناجێگیرەکانیش لەئێستادا گەیشتووەتە 50%دا لەکۆی ئەو حاڵەتانەی کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن".
عەبدول ئەمیر،ئەوەشی خستووەتە ڕوو "رێژەی ڤاکسینەکان کە لەئێستادا بەردەستن زۆر کەمن، هاوڵاتیان ناتوانن دەستیان بکەوێت، هیوا خواستین لەڕۆژانی داهاتوودا بەشێوەیەکی باش حکومەت ڤاکسینەکان فەراهەم بکات".
دوێنێ (دووشەممە، 19ی تەموزی 2021) وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە "ڕێژەی توشبوون و مردن بەڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ئاستێکی بێ پێشینە، بەجۆرێک تەنها لەماوەی 24 کاتژمێردا نزیکەی 10هەزار کەس توشی نەخۆشییەکە بوون و62 کەسی دیکەش لەسەرانسەری عێراقدا بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە".