گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەفغانستان: 700 وەرگێڕ و 20 هەزار ئەفغانی دەگوزارێنەوە بۆ ئەمەریكا

2021.07.20 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئەفغانستان: 700 وەرگێڕ و 20 هەزار ئەفغانی دەگوزارێنەوە بۆ ئەمەریكا

ناس کورد-

وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بنكەی سەربازی ڤەرجینیای تەرخانكرد بۆ داڵدەدانی 700 وەرگێڕی ئەفغانی كە هاوكاری سوپاكەیان كردووە و ئێستا بەهۆی كشانەوەوە دووچاری مەترسی بوونەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا نید برایس ڕونیكردەوە پاش 20 ساڵ هاوكاریكردنی سوپای ئەمەریكا 700 وەرگێڕ و كەسوكاری پلە یەكیان دەگوازرێنەوە بۆ ڤێرجینیا، ئەوانەش تێكڕا 20 هەزار كەسن كە داوای ڤیزای تایبەتیان كردووە.

 

بەوتەی برایس ئەو ئەفغانیانەی وردبینی ئەمنییان تەواو نەبووە دەگوازرێنەوە وڵاتێكی دراوسێی ئەفغانستان تا مامەڵەكانیان تەواو دەبێت.

 

بریاری تا كۆتایی ئابی داهاتوو (2021) ئەمەریكا پاش 20 ساڵ بەتەواوی سوپاكەی بكشێنێتەوە لە ئەفغانستان و پاراستنی فڕۆكەخانەی كابوڵیشی سپاردووە بە توركیا، بەهۆی كشانەوەی ئەمەریكاشەوە تاڵیبان بووەتە مەترسی و هەڕەشە لەسەر ئەوانەی هاوكاری سوپاكەیان كردووە.