ناس کورد-
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل وسەرۆکی ئێستای ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، داوای کردووە زمانی عەرەبی لەخوێندنگاکانی ئیسرائیل لە ئارەزوومەندانەوە بکرێت بەزۆرە ملێ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەی" شەرق ئەلئەوسەت" (20ی تەموزی 2021) بڵاوی کردەوە، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و سەرۆکی ئێستای ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمان، پرۆژە یاسایەکی پێشکەش کردووە کەتێیدا داوا دەکات زمانی عەرەبی لە خوێندنی قۆناغی ئامادەییدا لەئارەزوومەندانەوە بکرێت بە زۆرە ملێی".
ئاماژە بەوەکراوە "پێشنیارەکەی نەتەنیاهۆ سەرچاوەی بەهۆی خۆشەویستی عەرەبەکانەوە سەریهەڵنەنداوە، بەڵکو دەیەوێت لەڕێگەی ئەو پلانەوە شپرزەیی و گرفت لەناو کنێستی ئیسرائیل بۆحکومەتەکەی پارتی( یمینا) دروست بکات وبەشێک لە پەرلەمانتارە عەرەبە موسڵمانەکانی ناو پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ لای خۆی کەمەندکێش بکات".
ئەوەش خراوەتەڕوو"نەتەنیاهۆ لەماوەی 12ساڵی ڕابردوودا کە سەرۆکایەتی حکومەتی ئیسرائیلی دەکرد، دۆژمنی سەرسەختی خویندنی زمانی عەرەبی بووە کە ئەوەش وای کردووە ئەو زمانە لە ساڵی 2017دا لە زمانێکی فەرمی کارپێکراوەدا لەئیسرائیل بگۆڕدرێت بۆ زمانێکی پلە دوو".