گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پیاوێکی ئاینی بایی ٣٠ ملیۆن زێڕ دەکاتە دیاریی بۆ هاوژینەکەی

2021.07.20 - 13:01
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێکی ئاینی بایی ٣٠ ملیۆن زێڕ دەکاتە دیاریی بۆ هاوژینەکەی

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیی پیاوێکی ئاینی عێراقی شیعە مەزهەب بەناوی عەلی سافی، کە بەهای زیاتر 31 ملیۆن دینار زێربۆهاوسەرەکی دەکڕێت و بەدەستەکانی خۆی لەگەردەن ودەستی دەکات، کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک (20ی تەموزی  2021) کە لەبەشێک لە پێگە عێراقییەکاندا بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت، پیاوێکی ئاینی شیعە بەناوی عەلی سافی، لە دوکانێکی زەڕەنگەریدا سەرقاڵی ئەوەیە کەچەند پارچە خشڵێکی زێری گرانبەها کەپێی دەڵێین( کورسی جابر) لەگەردەنی هاوسەرەکی بکات کە بەهاکەی 31 ملیۆن و 950 هەزاردینارە .

 

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، پیاوە ئاینییەکە کاتێک خشڵەکان لەمل ودەستی هاوسەرەکەی دەکات دەڵێت،"هاوسەرەکەم بەدرێژایی ژیانم زۆر لەگەڵمدا ماندو وبووە، بۆیە دەمەوێت بەم شێوەیە پاداشتی بدەمەوە وهاوکات فەرمایشتەکانی پێغەمبەر وئیمامی عەلی بەجێی بهێنم کەدەفەرموون ئاگاتان لەشوشەکان بێت (رفقا بالقواریر) واتا ئافرەتەکان".    

 

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆچوونی جیاوازیان لەسەرهەبوو، بەشێکیان دەستخۆشیان لە پیاوە ئاینییەکە کرد بەوپێی کە بەئەمەکە ودەبێت پیاوان بەوشێوەیە ڕەفتار لەگەڵ هاوژینەکانیان بکەن وبەشێکی تریش تانە وتەشەریان ئاراستەکرد بەو پێیەى ئەو پیاوە ئاینییە ئەوهەموو پارەیەی چۆن پەیداکردووە وسەرچاوەکەی چییە".