ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پڕۆژەیەکی گەورەی نیشتەجێبوونیان لە عێراق دەست پێی کردووە لەژێر ناونیشانی (داري - ماڵەکەم)، ئەویش لەپێناو فەراهەمکردنی خانوو بۆ هاوڵاتیانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، پێگەیەکی ئەلکترۆنیش بۆناو تۆمارکردن لەو پڕۆژەیەدا خراوەتەکار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمی (19ی تەموزی 2021) لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "بە پشتیوانی خوای گەورە و بەهاوکاری هەمووان، ئەمڕۆ پڕۆژەی (داري - ماڵەکەم) لەڕێگەی پێگەیەکی شەفاف و بێگەردەوە ڕاگەیاند کە لەسەر بنەمای ماف و کێبەرکێی دادپەروەرانە ئەنجام دەدرێت".
وتیشی، "هیوامان وایە کە ئەو هەنگاوە دەرچەیەک بێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون و بازادنێک گەورەش بێت بۆ دروستکردنی شاری هاوچەرخ و نوێی، بەڵێنمان بە گەلەکەمان دا و بەڵێنەکەمان جێبەجێکرد".
بعون من الله، وبعد جهود شارك فيها الجميع أطلقنا اليوم برنامج الإسكان (داري https://t.co/9Gh3uXpGj6) وعبر منصة شفافة، وإجراءات مفاضلة عادلة تعتمد معايير منصفة.
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) July 19, 2021
نطمح إلى أن تكون هذه الخطوة بداية لحل أزمة السكن، وبناء مدن جديدة حديثة.
وعدنا شعبنا وأوفينا. pic.twitter.com/6deFONBuRT
تویتەکەی کازمی لە کاتێکدایە کە پێشتر عادل ڕکابی، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا ڕایگەیاند، "پڕۆژەکەی سەرۆک وەزیران بریتیە لە دابەشکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتیانی عێراق و بە تاییەتی ئەو چین و توێژانەی کە هەژار و کەمدەرامەتن، هەروەها پڕۆژەکەش خاوەن پێدوایستە تایبەتییەکان دەگەرێتەوە".
هاوکات وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق ڕایگەیاند، "وەزارەت لەگەڵ فەرمانەگەکانیی شارەوانی لە پارێزگاکان ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ فەراهەمکردنی نزیکەی 600 هەزار پارچە زەوی بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە بدرێت بە هاوڵاتیان کە دەبێت ناویان تەنها لەڕێگەی ئەو پێگە ئەلکترۆنییەوە تۆمار بکەن کە حکومەت تەرخانی کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بودجەی 2021 تیچووی تەواوی بۆ پارێزگاکان دابیین کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو پارچە زەویانە دوای بوونیان بە گەڕەک خزمەتگوزاریان بۆ دابین بکەن".