ناس کورد-
ڕاوێژکاری ئابوریی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەکات پشت بە نرخی نەوت نەبەسترێت بۆ دیاریکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار "چونکە نرخی نەوت ناسەقامگیرە و لە هەڵبەز و دابەزی بەردەوامدایە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەزهەر محەمەد لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (18ی تەموزی 2021) دەڵێت، "نرخی دۆلار جێگیرە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، هەر بەرز و نزمییەک لە نرخەکەیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی خستنەڕوو و داواکاریی لە بازاڕدا."
ڕوونیشیکردەوە کە "گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا لەڕێگەی باشتربوونی نرخی درێژخایەنی نەوتەوە دەبێت، بەڵام لەئێستادا نرخی نەوت ناجێگیرە و لە ماوەی ڕابردوودا بەرزی و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینیوە."