ناس کورد-
ئاماری تەقینەوەکەی گەڕەکی سەدر لە بەغدا بۆ 25 کوژراو و 47 بریندار بەرزبوویەوە، کازمیش فەرمانی دا لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (19ی تەموزی 2021) تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی قەرەباڵغی گەڕەکی سەدری شاری بەغدا ڕوویدا، شارەزایانی تەقینەوە دەڵێن کە خۆکوژی بووە.
بەپێی ئاماری فەرمی تەندروستی، ژمارەی بەرکەوتووانی تەقینەوەکە بەرزبووەتەوە بۆ 25 کوژراو و 74 بریندار، بنکە و نەخۆشخانە تەندروستییەکانیش باری لەناکاویان ڕاگەیاند بەهۆی زۆری بریندارەکانەوە.
هەر دوای تەقینەوەکە، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دا بە ڕاگرتنی فەرماندەی پۆلیسی ناوچەکە و ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کرا.
هاوکات فەرمانی دا لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت لە ڕووداوەکە.