ناس کورد-
باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لەعێراق ڕایگەیاند، ئەو خۆشحاڵە کە نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات لەبەغدا و ئاشکرای کرد، ئەو موسڵمانە و کوڕەکەشی ناوی عەلیيە و لەئێستادا سەرقاڵی ئەوەیە بەشێوەیەکی باش فێری زمانی عەرەبی ببێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مارک برایسۆن (19ی تەموزی 2021) لەوتارێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند "خۆشحاڵم کە بۆ جاری دووەم کار لە عێراق دەکەم، پێشتر وەک جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد کارم کردووە".
باڵیۆزەکەی بەریتانیا، لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو لەسەر ئاینی ئیسلامە وکوڕەکەشی ناوی عەلیيە و لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەیە کەخۆیی و کوڕەکەی بەباشی فێری زمانی عەرەبی ببن.
ئاماژەی بەوەش کرد "پێشتر له ماوهی ساڵانی 2013 تا 2014، جێگری باڵیۆزی بهریتانیا بووه له عێراق".
وتیشی "دهرچووی زانستە ئایینهكانم و زۆر پێم خۆش بووه زانیاری لهسهر ئهو وڵاته كۆ بكهمهوه، پێشتریش بهڕێوهبهری گهشهپێدان بووم له باڵیۆزخانهی بهریتانیا لهعێراق".
برایسۆن، لە 27ی حوزیرانی مانگی ڕابردوو بەفەرمی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق وەرگرت لەجیاتی ستیڤن هیکی، باڵیۆزی پێشووی ئەو وڵاتە لە بەغداد.