ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بەتۆمەتی پلان دانان بۆ بڕینی بانکی جیهان لەکەلار دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد کە یەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و پلانیان داناوە لە جەژندا بانکەکە ببڕن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان (دووشەممە 19ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر تۆمەتبارێک کە پاسەوانی بانکی جیهانە لە کەلار و ماوەی دوو مانگە پلانی دزینی بانکەکەی داڕشتووە و بەرنامەی دانابوو لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "شەوی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان ئەو پلانە پوچەڵ بکەنەوە و دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە یەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکە بووە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا، لەئێستادا بەبریاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 بەندکراوەو لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."