ناس کورد-
لەدوای کۆبوونەوەکەی ڕێکخراوی "ئۆپێک+" و ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بەرهەم، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد و بۆ هەر بەرمیلێک نزیکەی %1ی نرخەکەی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تەموزی 2021، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 72 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نزیکەی %1ی نرخەکەی لەدەستداوە.
هاوکات نرخی بەرمیڵێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 71 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە ئەویش بەڕێژەی %1 نرخەکەی دابەزیوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕێکخراوى "ئۆپێک+" ڕێککەوتنێکى نوێیان کرد بۆ زیادکردنى بڕى بەرهەمهێنانى نەوت و بەپێى ڕێککەوتنەکە، لە مانگى داهاتووەوە تا کۆتایى ئەمساڵ قۆناغ بە قۆناغ بەرهەمهێنانى نەوت زیاد دەکرێت و ڕێککەوتنەکەش تا کۆتایى ساڵى 2022 بەردەوام دەبێت، هەموو مانگێک 400 هەزار بەرمیل لە هەناردەى ڕۆژانە زیاد دەکرێت و ئەو زیادەیەش بەسەر وڵاتەکاندا دابەش دەکرێت.