گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە ڕوودانی کارەسات دەدات و پێشنیازی ڕێکاری نوێ دەکات

2021.07.19 - 08:21
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە ڕوودانی کارەسات دەدات و پێشنیازی ڕێکاری نوێ دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت، زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا ترسناکە و هۆشداری دەدات لە ڕوودانی کارەسات، دەشڵێت، پێشنیازەكانی داوەتە لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بەم دۆخە و گرنگترین رێكارەكان كە پێویستە بگیرێنەبەر لە رۆژانی داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، "بەداخەوە لەم دواییە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا سێ هێندە زیادی كردووە و  ئامارەكان ترسناكە و پێشبینی هەزاران توشبووی رۆژانە دەكرێت لە داهاتوودا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەی كە بەدی دەكرێت سستبوونێكی تەواوە بە پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە هەموو شوێنەكان، ئەگەر بەریەككەوتن كەم نەكەینەوە ئەوا كارەسات بەڕێوەیە، ئێمەش بەدەرنین لە وڵاتانی دەوروبەر كە چۆن بەهۆی دۆخی كۆڕۆناوە دەناڵێنن."

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەی ئەنجامداوە و پێشنیازەكانی داوەتە لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بەم دۆخە و گرنگترین رێكارەكان كە پێویستە بگیرێنەبەر لە رۆژانی داهاتوو ."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "تكایە با لە رۆژانی داهاتوو پابەندبین بە رێنماییەكان و ماسك ببەستین و قەرەباڵغی كەم بكەینەوە."