ناس کورد-
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم زیاتر لە 73 ملیۆن دینارى بۆ 657 خوێندکار تەرخانکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەسرور بارزانى بڕى 73 ملیۆن و 100 هەزار دینارى بۆ پاڵپشتى هاتوچۆى 657 خوێندکار تەرخانکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو خوێندکارانە کە لەقۆناغى 12 ى ئامادەیین خەڵکى شنگالن و بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان دەبێت بچنە دهۆک، ئەو پارەش بۆ خەرجى هاتوچۆیان تەرخانکراوە.