ناس کورد-
حکومەتى هەرێم زیاتر لە 13 ملیار دینارى تەرخانکرد بەمەبەستى تەواوکردنى پڕۆژەکانى دروستکردنى 12 بەنداو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بڕی 13.040,000,000 سێزدە ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان تەرخان کرا بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێم .
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە دروستکردنى بەنداوەکان، رووبەروو بونەوەی دیاردەی ووشکەساڵییە.