ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم، سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرمی بەرزتردەبنەوە لە هەندێک ناوچەدا نزیک دەبێتەوە لە نیوەکوڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 18ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "سبەی دووشەمە کاریگەری بارستە ھەوای گەرم لەسەر ناوچەکانمان زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزتردەبنەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەی گەرمی لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان 44 بۆ 47 پلەی سیلیزی دەبێت، لەناوچەکانی گەرمیانیشدا لە نێوان 47 بۆ 49 پلە دەبێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەوری کەم و خێرایی با ئاسایی دەبێت 10 بۆ 15 کم/س دەبێت."