ناس کورد-
وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداردەکاتەوە، لەم بارودۆخەی دروست بووە خۆیان بەدووربگرن لە هەواڵی ناڕاست و بەپەلەی نادروست کە سەرچاوەکەی نادیار و ناڕوون بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم (شەممە 17ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "سە بارەت بەم بارودۆخە سیاسییەی لە عێراق و کوردستان دەگوزەرێت، داواتان لێ دەکەین خۆتان بەدووربگرن لە ھەواڵی ناڕاست و بەپەلەی نادروست، کە سەرچاوەکەی نادیار و شاراوە بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێوستە ھەموو لایەک پابەندبن بە ئاکار و موڕاڵی پیشەییانەی کاری ڕاگەیاندن، چونکە داڕشتن و بلاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست خزمەت بە دۆزی گەلەکەمان ناکات و لە ئامانجی راستەقینە دوورمان دەخاتەوە."
وەزارەتی ڕۆشنبیری جەختیکردووەتەوە، "بۆیە داوا دەکەین ھەموولایەک بەرپرسیارانە مامەلە لەگەڵ ڕووداو و پێشھاتەکان بکەن و ھەواڵی بێ بنەما و ناڕاست بلاونەکەنەوە . "