گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەکشێنەوە؟

هەڵوێستى پارتى لەبارەى کشانەوەى ڕەوتى سەدر کە پێشتر ڕێککەوتنیان کرد

2021.07.17 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى پارتى لەبارەى کشانەوەى ڕەوتى سەدر کە پێشتر ڕێککەوتنیان کرد

ناس کورد-

بڕیاری لەناکاوی کشانەوەى ڕەوتی سەرد لە هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی لە عێراق شۆکێکی بۆ هەمووان دروست کرد، شۆکەکە گەورەتر بوو بۆ هاوپەیمانەکان کە پارتی دیموکراتی کوردستانیش یەکێکە لەوانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارتی دەڵێت، ئەوان لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ڕەوتی سەدر هەیە، بەڵام چاوەڕێن ڕەوتی سەدر بە فەرمی داواکارییان پێشکەشی کۆمسیۆن بکەن بۆ کشانەوەیان.

 

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردنەکانى پارتى ئەمڕۆ (17ى تەموزى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "تائێستا کشانەوەکەى ڕەوتى سەدر بەس قسەیە، نوسراوى فەرمیان نەداوە بە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان."

 

خەسرەو گۆران ئەوەشى وت، ئەوان هاوپەیمانى سەدر نین و تەنها لێکتێگەیشتن لەنێوانیان هەیە.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوان وەک پارتى لە بەرنامەیاندا نییە لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق بکشێنەوە.

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، (15ى تەموزى 2021) موقتەدا سەدری سەرۆکى ڕەوتى سەدر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەشدارى هەڵبژاردنى داهاتوو ناکەن و لە پرۆسەى سیاسی و لەحکومەتى ئێستاى عێراق دەکشێنەوە.

 

هەر هەمان ڕۆژ، حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ وتارەکەى سەدر دەستی لەکارکێشایەوە.